هەرێم نیوز
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشەممە هۆشداری دا سەبارەت بە هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، «دەبێتە به‌رمیلێك بارووت کە هەموو ناوچەکە دەتەقێنێتەوە».
بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ى ئێرانى، محه‌مه‌د باقر قالیباف لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ لێدانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: ئێمە ئەم هەڵوێستانە بە تەنیا قسە و باسێک دەزانین کە ئامانج لێی کاریگەرییه له‌سه‌ر دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا و بە جددی وەریان ناگرین.
ئاماژەی بەوەشدا، "سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌لماندی كه هه‌ر جارێك قسه‌ی پوچ و پوچتری به‌رزتر ده‌ڵێت، ڕوبه‌ڕوی شكستێكی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، كابوسی حه‌ماسیش سه‌لماندی له پێش‌و شێت‌تر بوه".
قالیباف وتیشی، "نه‌ته‌نیاهۆ بۆ جارێكی دیكه ڕێگای زیاده‌ڕه‌وی هه‌ڵبژارد و هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێران كرد به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له له‌ناوچونی سیاسی خۆی".
ئه‌و پیاوه هه‌ژاره‌ی كه هه‌مو ڕۆژێك له ترسی ده‌ستگیركردن ڕێڕه‌وی گه‌شته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، تاوانبارترینه له مێژوی هاوچه‌رخدا
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و پیاوه هه‌ژاره‌ی كه هه‌مو ڕۆژێك له ترسی ده‌ستگیركردن ڕێڕه‌وی گه‌شته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، كه تاوانبارترینه له مێژوی هاوچه‌رخدا، ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی جه‌لاده‌كه‌ی بۆ جیهان ئاشكرا كردوه، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجانی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی، دوای ده‌یان ساڵ له فریودانی میدیایی، تاكه شه‌ره‌فی بۆردومانكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانه، تا ئێستا به هیچ كام له‌و ئامانجانه‌ی نه‌گه‌یشتوه كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕدا ڕایگه‌یاندبون".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ده‌شڵێت، "هه‌موو ئه‌م قه‌یرانه قوڵه ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئیسرائیلیان گه‌یاندوه‌ته دۆخی لاوازی قوڵ و ناچاری كردوه شانازی به ده‌ستكه‌وته پوچه‌كانه‌وه بكات و هه‌ڕه‌شه بكات".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌موان دركیان به‌وه كردوه كه نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ك پاشایه‌كی ڕوت وایه كه كه‌س به جددی وه‌ریناگرێت و ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان دركیان به‌وه كردوه كه هه‌موان به‌خت ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن به هه‌ڵه حیساب نه‌كات، ئێمه به ڕونی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه گه‌لی ئێران به گه‌مه‌ی له‌وجۆره فریوناخوات، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر وڵاتی خۆشه‌ویستمان، ئێران، به واتای گڕگرتنی به‌رمیله باروت كه ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌ته‌قێنێته‌وه و هه‌مو بنكه ئه‌مریكییه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌كه روبه‌ڕوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها باجی سه‌رگه‌رمیه‌كانی ڕژێمی زایۆنیستیش ده‌ده‌ن".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئاشكراشیكرد، "ده‌سته‌كانمان به‌ته‌واوه‌تی كراوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی هێرشبه‌ریمان له به‌رفراوانترین ڕه‌هه‌نده‌كانیدا زۆرترین بێت و زانیاری و ئیراده‌ی ئه‌و كاره‌ش زۆر باش دوژمنانمان لێی تێده‌گه‌ن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، نەتەنیاهۆ ئیرادەی حکوومەتەکەی دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شتەی کە بە "هەڕەشەی ئێران" وەسفی کرد، تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل ناچار بێت بە تەنیا مامەڵە بکات و دەشڵێت: "ئەگەر پێویست بێت بە تەنیا دژی ئێران بوەستین، ئەوا ئەو کارە دەکەین، بەڵام لە سەركەوتن، پاشەکشە ناکەین."
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا هەڕەشەی ئێران ته نیا بە ئیسرائیلەوە سنووردار نییه، به ڵکوو هەڕەشەكە بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتییە.
ئەم گوتانەی ناوبراو لە كاتێكدایە كە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لەبارەی چارەسەری پرسی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە دەچێت و دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە: لە لێدانی ئێران پەلە ناكەین.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: بەهیچ شێوەیەك ناهێڵین ئێران چەكی ئەتۆمیی هەبێ.