هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، ئەم خۆڵبارین و ناجێگرییەی كەشوهەوا كە ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان و عێراق دروستبووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێكی دیكەش بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە کەشێکی ناجێگیر لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە كە خۆی لە خۆڵبارین و چالاکبوونی با و بروسکە و باران دەبینێتەوە، بۆ رۆژانی داھاتووش تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژی شەممە کەشوھەوای ناجێگیر لەناوچەکەدا درێژەی دەبێت.
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و تەنھا لەو شوێنانەی باران دەبارێت بەشێوەی کاتی کەمێک نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێوارەی رۆژی شەممەی داھاتوو بەدواوە کاریگەری ئەو ناجێگیرییە لە کەشوھەوای ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و ئیتر کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.