هەرێم نیوز
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، قۆناغێكی نوێی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه.
نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشوازیكرد له ستیڤن بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه تاووتوێی دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان كرد.
باسی لەوەشکرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێشه‌مه (29/4/2025) به‌ڕێوه‌چوو، باس له دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دانووستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
ئاشکراشیکرد، قۆناغێكی نوێی گفتوگۆكان ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی.
ڕوونیشیکردەوە، مه‌به‌ستیانه حكومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو و خزمه‌تگوزار پێكبهێنن و هیواشی خواست له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كابینه‌ی نوێ پێكبهێنرێت.