دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا

هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێستا هیچ نیازێکمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سووریا نییە.

 ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەین، پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان بخەنەڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ وەستانی جەنگ ڕوونەداتن، ئەوا واشنتن لە ڕۆڵی نێوەندگیری دەکشێتەوە.

لەبارەی سووریاوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: بەشێک لە بەرپرسانی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا لە نیۆرکن، واشنتن لەم قۆناغەدا هیچ نیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتەکە نییە. 

دووپاتیکردەوە، بە هۆشیارییەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وڵاتەکە دەکەین.

ڕوبیۆ، باسی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کرد و گوتی: داوا لە هەردوو وڵات دەکەم دۆخەکە هێمن بکەنەوە و کۆنترۆڵی گرژییەکانیانی نێوانیان بکەن.

هاوکات گوتیشی: بەم زووانە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و پاکستان، لەبارەی ڕاگرتنی گرژییەکانی نێوانیان قسە دەکەم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP