هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە واشنتن، لەگەڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و هەموو هەوڵێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەدەن.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه چاره بكرێت.
چەند ڕۆژێکە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکایە و چاوی بە چەندان بەرپرسی ئەمەریکی کەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 20ی 4ی 2025، هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار‌و چالاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد. لە بەرانبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەم ڕووەدا گیرا.