دواین هەواڵ

وەرزش‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

تەواوی زانیارییەکان لەسەر یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان

هەرێم نیوز 

ئەمشەو یەکێکە دیکە لە یارییەکانی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای لویس کۆمپانیس میوانداریی ئینتەرمیلانی ئیتالی دەکات.

بەرشلۆنە چوار رۆژ پێش ئێستا کلاسیکۆی لە فاینەڵی جامی شای ئیسپانیا لە ریاڵ مەدرید بردەوە و ئەم جارەش پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی هەر سێ نازناوەکەی ساڵ، کە پێکهاتوون لە جامی شا، لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

هەردوو یانەکە یەکێکن لە بەهێزترین یانەکانی ئەم وەرزە، هەردوو جەمسەرەکەش بەبێ قۆناغی پاشکۆ، راستەوخۆ گەیشتنە قۆناغی 16.

مارە شینەکانی ئینتەرمیلان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە 12 یاریی، نۆ بردنەوە، دوو یەکسانبوون و یەک سکستی تۆمارکردووە، هەشت کلین شیتی هەیە.

سەبارەت بە بەرشلۆنە، کەتەلۆنییەکان لە 12 یاریی، توانیویەتی نۆ بردنەوە، یەک یەکسانبوون و دوو شکست تۆماربکات، چوار کلین شیتییان هەیە.

سەبارەت بە ژمارەی گۆڵ، بەرشلۆنە 37 گۆڵی تۆمارکردووە، 17 گۆڵیشیان لێکراوە، ئینتەریش 19 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵییان لێکراوە.

هەردوو جەمسەرەکە، لە 2033ـەوە، 12 جار رووبەڕووبونەتەوە، بەرشلۆنە شەش بردنەوە و ئینتەریش دوو بردنەوەی هەیە، چوار یەکسانبوونیش روویداوە، لە 2019ـەوە بەرشلۆنە لە ئینتەری نەبردووەتەوە.

بۆ ئەم یارییە، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشلۆنە لە تواناکانی لیڤاندۆڤسکی، مارک بێرنال، ئەلێخاندرۆ باڵدی، مارک کاسادۆ بێبەشدەبێت.

لە ئینتەرمیلان، سیمیۆنی ئینزاگی لە تواناکانی بینجامین پاڤارد و ڤالینتین کاربۆنی بێبەشدەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە:
چێزنی
مارتن، مارتینێز، کوبارسی، کوندێ
پێدری، دی یۆنگ
رافینیا، ئۆلمۆ، یاماڵ
تۆریس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەرمیلان:
سۆمەر
بیسێک، ئاچیربی، باستۆنی
دەمفریس، میخیتاریان، چالهانۆگلو، بارێیا، دیمارکۆ
مارتینێز، تورام



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP