دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر دەکاتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "میتێكس2025"ـی لە هەولێر کردەوە و بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەشداربووی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە.

پێشانگای گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست – هەولێر لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانی دەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندبوو کە پێشانگاکە بە چاودێری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵێک گەورە کۆمپانیای گەشتیاریی و تەکنەلۆژیی لەسەر ئاستی جیهان تێیدا بەشدار دەبن.

ئەو کۆمپانیایانەی لە سێیەمین پێشانگای گەشتیاریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری دەکەن لە بوارەکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاریی تەکنەلۆژیا و زانیاری، هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی، گواستنەوە و گەیاندن، هۆتێلەکان، هاوارگە و شوێنە گەشتیارییەکان و چەندین بواری دیکەدا کار دەکەن. مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزاری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر کردەوە، لە پێشانگاکەدا چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای ناوخۆی و بیانیی بەشدارن. 

 لە پێشانگەی ئەمساڵی مێتێكس، بە 150 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە نزیکەی 20 وڵاتی جیاواز بەشدارییان کردووە، هاوکات بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم دا بایەخێکی بەرچاوی بە گەشتیاری و بووژانەوەی ئەو کەرتە داوە، هاوکات کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە ئامانج لێی زیاتر ناساندنی کوردستانە بەو دامەزراوانەی کە کار لە کەرتی گەشتیاری دەکەن تاوەکو ڕێژەی سەردانی بۆ کوردستان زیاتر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP