هەرێم نیوز
تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، 40 كەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاكەوتن.
بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "تاوەكو ئێستا بەهۆی كاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی ئەمڕۆ دووشەممە، 40 كەس بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دوای گەیاندنیان بە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ چارەسەری و چاودێریی پێويستیان بۆ كراوە و دوای جێگیربوونی باری تەندروستییان، گەڕانەوە ماڵەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەبەر پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی هەموولایەك پابەندی رێنماییە تەندروستیەكانبن.