هەرێم نیوز
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر كه‌سێكی درایە دادگا چونکە به‌بێ مۆڵه‌ت و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى پاككه‌ره‌وه‌ى دانابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی شه‌مامك سكاڵاكه‌ى له دژى ئه‌و كه‌سه پێشكه‌ش كردوو دواتر له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌بوون بۆ وته‌وه‌رگرتنیان.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر راگه‌یاند، دانانى ئه‌م كارگه‌یه به‌بێ یاسا و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان كارى كردووه، بۆیه دایانه دادگا.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و كه‌سه‌ى كارگه‌كه‌ى دانابوو، به‌پێی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، سەرپێچی کردووە و سزاى بۆ داندراوه