دواین هەواڵ

وەرزش‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانەی ریال مەدرید سزا دەدات

هەرێم نیوز

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هاندەران، سزای بەسەر ریال مەدرید سەپاند.

بەهۆی هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لە لەندەن، یوێفا بەبڕی 15 هەزار یۆرۆ ریال مەدریدی سزادا.

یوێفا یانە ئیسپانییەکەی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر هاندەرانیان لەماوەی ساڵێکدا هەمان هەڵسوکەوت دووبارە بکەنەوە، ئەوا ریال مەدرید یارییەک لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی دەکات.

لە 8ـی نیسان ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لە لەندەن بووە میوانی گەنەرز و 3-0 یارییەکەی دۆڕاند، لە یاریی گەڕانەوەش 2-1 لە بێرنابیۆ دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP