هەرێم نیوز
خەڵاتی گەورەی بەریتانیا لە سەر گۆڕەپانی سیلڤەر ستۆن بە کۆتا هات کە تیایدا تیمی مەکلارینی بەریتانی توانی کۆنتڕۆڵی خەڵاتەکە بکات و پێشەنگی خانە خوێیان گرت و هەردوو شۆفێرەکانی خۆیان لاتدۆ نۆرێس بەریتانی و هاوتیمەکەی ئۆسکار پیاستری ئوسترالی پلەکانی یەکەم و دووەمیان گرت لە کاتێک دا پلەی سێیەم پاش جەنگێکی گەورە لە نێوان نیکۆ هۆڵکنبێرگی ئەڵمانی شۆفێری تیمی ساوبەر و لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی فیراری بوو، بەڵام لە کۆتایی دا هۆڵکنبێرگ دەستبەرداری خەونی چوونە سەر سەکۆی پۆدیۆم نەبو توانی پلەی 3 دەستەبەر بکات بۆ خۆی.
دۆڕاوی گەورەی نێو ئەم پێشبڕکێ یە ماکس فیرستابنی هۆڵەندی شۆفێری تیمی ڕید بۆڵی نەمساوی و پاڵەوانی جیهان بوو کە لە پلەی یەکەمەوە پێشبڕکێکەی دەست پێ کرد و لە پلەی 5 پێشبڕکێکەی بە کۆتا هێنا.
خەڵاتی گەورەی بەریتانیا:
1/ لاندۆ نۆرێس مەکلارین
2/ ئۆسکار پیاستری مەکلارین
3/ نیکۆ هۆڵکنبێرگ ساوبەر