دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر كۆنووسی پێشنیاركراوی لیژنەی باڵای تایبەت بە ساغكردنەوە و بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ:
گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر کۆنووسی پێشنیارکراوی لێژنەی بالای تایبەت بە ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان ،بەوەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەپێی ئەو بڕە گەنمەی کە ماوە لە کوردستان ، بەمەرجێک بە پێی (مواسەفات)ی عێراقی بێت ، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی550 هەزار دینار ، وە بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی 525 هەزار دینار دیاریکراوە ، پێویسته جوتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت ، وە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی (یەک مانگ )دەبێت ،لە رێکەوتی 15/7/2025 دەستپێدەکات ، وە شایستە داراییەکانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت لە رێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە .

ئەم پرۆسەیە لە لایەن پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت لەسایلۆکانی (خۆشناو و قەیوان )جێبەجێدەکرێت ،بە چاودێری و هەماهەنگی لێژنەی بالای وەرگرتنی گەنمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ، وەک پاڵپشتیەک بۆ ساغکردنەوەی ئەو بڕە گەنمەی جوتیاران لەدوای پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق دیاری کرابوو ، کەبەشی هەرێمی کوردستانیش لەو پڕۆسەیە تەنها 400 هەزار تۆن بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP