دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم گەنمی ماوەی جوتیاران وەردەگرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 15 ی ئەم مانگەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك، دوو كۆمپانیا گەنمی ماوەی جوتیارانی هەرێم دەكڕنەوە. 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە  لەسەر بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی ماوەی جوتیارانی هەرێم بەمەرجێك بەپێی تایبەتمەندی عیراقی بێت.

دەشڵێت، بۆ هەر تۆنێك گەنمی پلەیەك نرخەكەی 550 هەزار دینارە و بۆ پلە دووش 525 هەزار دینارە، پێویسته جوتیار پێشتر زەوییەكەی تۆمار كردبێت، پشتگیری بنكەی كشتوكاڵی و رەسیدی سایلۆكانی هەبێت، پرۆسەكەش لە 15 ی 7 ەوە دەستپێدەكات. 

راشیگەیاند، شایستە داراییەكانی جوتیاران لە ماوەی دوو مانگدا خەرج دەكرێت و هەردوو كۆمپانیای قەیوان و خۆشناو گەنمەكە دەكڕنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP