دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

“ئەو پارچە زەوییانەی دەدرێن بە فەرمانبەران بەهایەکی بەرزییان هەیە”

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەڵێت: " ئەو پارچە زەوییانەی دەدرێن بە فەرمانبەران بەهایەكی زۆرباشیان هەیە".

 مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕایگەیاند: "ئێستا لە چەند شارەوانییەكانی سنووری هەولێر ئامادەكردنی زەوی تەواو بووە، شارەوانییەكانی سنووری هەولێر زۆرن و ژمارەیان 37 شارەوانییە".

باسی لەوەکرد: "بۆیە ئامادەكارییەكان بۆ ئامادەكردنی زەوی فراوانە، تا ئێستە 42 هەزار فۆرمی وەرگرتنی زەوی گەیشتوونەتە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان".

گووتی: "لە بەشێك لە شارەوانییەكان تەواو بوونە، هەروەها لە دوو مانگی داهاتوودا رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لە سەرجەم شارەوانییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر تەواو دەبن".

ئاماژەی بەوەکرد: "هەوڵمان داوە زەوییەكان لە شوێنێك بن نزیك لە سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان، بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین كات خزمەتگوزارییان پێ بگەیەنین و مۆڵەتیان پێ بدەین".

ئاشکرای دەکات: "سەرجەم ئەو پارچە زەوییانەی دیاری كراون، بەهایەكی زۆرباشیان هەیە و فەرمانبەران دەتوانن سوودیان لێ ببینن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP