دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامی نوێی ئۆجەلان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە

هەرێم نیوز
شاندی ئیمرالی دەڵێت، ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەکە هەوڵی سەرخستنی بدەن.

 شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەکە و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی تەممووزی 2025 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە.

شاندەکە هەروەها دەڵێت، "تەندروستیی ئۆجەلان زۆر باش بوو، هەروەها ورەبەرزیش بوو".

شاندی ئیمرالی ئاماژەی بەوە کردووە، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە گوتوویەتی، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە قۆناخێکی نوێ و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموواندایە پاڵپشتیی لە هەنگاوەکانی دواتری سەرخستنی بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP