هەرێم نیوز
ژنێک و خوشکەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژران و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" محەممەد نەقی ئازادی، خەڵكی ئیلام لە یەكێک لە گەڕەكەكانی ئەم شاره بە بەكارهێنانی چەكی كۆڵت، هاوسەرەکەی بە ناوی سدیقە ڕۆستەمی و ژنخوشكەكەی بە ناوی لەیلا ڕۆستەمی كوشتووە".
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ئەندامێكی دیکەی بنەماڵەكە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاشیگەیاندووە" نەقی ئازادی كە پێشینەی تاوان و توندوتیژی خێزانی هەیە، دوو ساڵی ڕابردووی لە بەندیخانە تێپەڕاندبوو، سدیقە ڕۆستەمی، ژنی دووەمی ناوبراو، دوای بەندكرانی نەقی ویستوویەتی لێی جیا ببێتەوە".
ڕوونیشیکردەوە، بكوژ دوای كوشتنی هاوسەر و ژنخوشكەكەی و برینداركردنی یەكێک دیكە لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە خۆشی هەر بەو چەكە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئەنجامدا و گیانی لە دەستداوە