هەرێم نیوز
پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشیكرده سه‌ر خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی شاری كه‌ركوك، تۆمارێكی ڤیدیۆیی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان وه‌رگرت.
هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی یاسایی 413 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك پابه‌ندبونی خۆی به پاراستنی سه‌لامه‌تی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره دادوه‌رییه‌كان به توندی دوپاتكرده‌وه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ دڵنیابون له جێبه‌جێكردنی سه‌روه‌ری یاسا.