دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرچاوەیەکی باڵا بۆ هەرێم نیوز: بەمزوانە موچە دەنێردرێت

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەکی باڵا بە هەرێم نیوزی راگەیاند، هەرێم و بەغدا زۆر نزیکن لە رێککەوتن، دەشڵێت، بەمزوانە بەغدا موچە دەنێرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دیجیتاڵ میدیای هەرێم نیوز رایگەیاند،گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینوە و بەم نزیکانە دەگەنە رێککەوتن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، رێککەوتنەکە بەمشێوەیە کە نەوت لەرێگەی سۆمۆوە هەناردە دەکرێت و بەغداش تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت.

لەماوەی رابردوودا فشارە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئەمریکا لەسەر هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق کاریگەری هەبووە لەسەر نزیک بوونەوەی هەردوولا بۆ گەیشتەن بە رێککەوتن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو مانگە حکومەتی عێراق بەبیانووی جیاواز موچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، بڕیارە لە دوای رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەیان کێشەی موچە بەیەکجاری کۆتایی پێبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP