هەرێم نیوز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند پاش مانگێك تەرمی ئا‌ڤێستا هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ به‌به‌شداری ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان و نزیكه‌ی 180 كارمه‌ند كه دابه‌ش كرابوون بۆ 55 تیم له ته‌واوی بنكه‌كانی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه و ناوچه جیاجیاكانی دیكه، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و ورد و چڕ به‌رێوه‌چو بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی مامۆستا ئا‌ڤێستا".
به‌رگری شارستانی سۆران ده‌ڵێت: "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، ته‌واوی ته‌كنیك و ئامێره به‌رده‌سته‌كانمان به‌كارهێنا، گه‌ڕانی وشكانی و نێو ئاو و سۆنه‌ر و درۆنی ژێرئاو، قولابی گه‌وره، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه".
وتیشی: "به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كان زۆر سه‌ختن، كه‌شوهه‌وا و بارینی باران لێڵی ئاوه‌كه زیاد ده‌كات و به‌خوڕتری ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه كاره‌ستباره تێپه‌ڕیوه و تائێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داوای خانه‌واده‌كه‌ی پلانه‌كان بۆ مانگی دوه‌م به‌رده‌وام ده‌بن.