دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا

هەرێم نیوز 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 17ی 5ی 2025، بڵاویکردەوە، لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکومەت،  زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا،  تایبەتە بە  پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و  هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی حکومەت ، هەروەها  بەشداریی لە  گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان”. کە ڕوانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP