هەرێم نیوز
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت هەرێم خۆی بیر لەوە بكاتەوە چارەسەری كێشەی مووچەی خۆی بكات و دەشڵێت: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “من چەند جارێك باسی ئەوەم كردووە، بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ كورد ڕێكبكەوێت و بۆی بكرێت ناهێڵێت هەواش هەڵمژین”.
ڕاشیگەیاند، دەبێت هەرێم خۆی بیر لەوە بكاتەوە چارەسەری كێشەی مووچەی خۆی بكات.
سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە كورد وەكو عێراق بیر بكاتەوە ، لە عێراق چەندین لیستی گەورە هەیە، بۆیە پێویستە كورد بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەكان پێكەوەبن و ڕەنگە كاریگەری باشتری هەبێت.
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان و سكاڵای بەردەم دادگای فیدڕاڵی وتی، “پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە و ڕەنگە لەناو هەر میللەتێك نەخۆشی تیابێت”.
سەبارەت بە قەمسەڵەكەی دەڵێت: “تا ئەمشەویش باران باریوە و قەمسەڵەكەی بەرم تاوەكو 25ی 5 لەبەرم دەمێنێتەوە”.