هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەپڵیكەیشنی كۆبۆنی خۆراك لە ئێستادا تەنها بۆ هەڵەبجە كارا كراوە و دەشڵێت: بۆ ئەوانەی كۆبۆنیان نییە یان خانە جیاكردنەوە دواتر بەردەست دەبێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەینەوە.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کۆبوونیان نیە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیادبکەن، لەقۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەت گوزارییەش چالاک دەبێت.