هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبهری باڵای ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتن بكات و دەستبەرداری یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ببێت.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبهری باڵای ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز ڕایگەیاند، ئێران پابەند دەبێت به كهمكردنهوهی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕازی دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بە کەمترین ئاستی پێویست بۆ بەکارهێنانی مەدەنی بێت و ڕێگەش بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دەدات چاودێری پڕۆسەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوه، ئێران لە بەرامبەردا داوای "دەستبەجێ هەڵگرتنی سەرجەم سزا ئابورییەکان دەکات کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراون".
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی دژی ئێران گرتەبەر و سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیشدا دانوستان دەکات کە دەیانەوێت ئەو سزایانە هەڵبوەشێننەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئێران ئامادەیە ئەمڕۆ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن، شەمخانی لە وەڵامدا وتی، "بەڵێ".
بە دڵنیاییەوە دەتوانین پەیوەندییەکی باشتر دروست بکەین
ئهوهشی وت، "هێشتا دەکرێت، ئەگەر ئەمریکییەکان ئەوەی دەیڵێن جێبەجێبکەن، بە دڵنیاییەوە دەتوانین پەیوەندییەکی باشتر دروست بکەین، ئەوەش لە داهاتویەکی نزیکدا دۆخەکە باشتر دەکات".