هەرێم نیوز
ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرا دەكات و دەڵێت: نەناردنی مووچە لە تەیف سامی گەورەترە و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێ بدات.
دەشڵێت: "وردبینی لیستی مووچە تەواو بووە و هیچ كێشەیەكی نییە"
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بابەتە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چارەسەر بكرێت، نەك وەزارەتی دارایی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق چاوەڕوانی ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجكردنی موچە.
ڕێباز حەملان باسی لەوەشكرد، تا ئێستا حكومەتی عێراق بەفەرمی هیچ هۆكارێكی یاسایی و كارگێڕی لەبارەی دواكەوتنی ناردنی پارە بە حكومەتی هەرێم ڕانەگەیاندوە و چاوەڕوان دەكەن هەفتەی داهاتو ئەو بابەتە یەكلابكرێتەوە.
لەبارەی پێشنیاری وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی 760 ملیار دینار بۆ موچەخۆرانی هەرێم، ڕێباز حەملان وتی، "تائێستا هیچ شتێكی فەرمی لەو باریەوە نیە".