هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەکات رێکارەکانی رێکخستنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپیبکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بە نوسراوی ژمارە (٤٩٢٠) لە بەرواری ٢٠٢٥/٤/٢٧ کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کردوە، پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی دارایی عێراق بەشی بودجە دەڵێت”رێکارەکانی رێکخستنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن بە رەچاوکردنی بنەماکانی پەیڕەوکراو لەلایەن فیدڕاڵ و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە مەرجەکانی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران”.
بەپێی نووسراوەکە، هەر لە (مادەی شەشەم) و بڕگەی (دووەم) هاتووە، هەبوونی ئەم مەرجانەی کە لە خوارەوە هاتوون لە کاتی پلە بەرز کردنەوە:ڕەجاوبکرێت، ئەوانیش:
ا. هەبووونی پلەی بەتاڵ یان وەزیفەی بەتاڵ لە پلەیەکی بەرزتر لەو پلەیەی کە تێیدایە لەنێو میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەی.
ب. تەواوکردنی ماوەی بڕیاردراو بۆ پلە بەرزکردنەوە کە هاتووە لە خشتەی ژمارە (١)
ج. دەبێت فەرمانبەر مەرجەکان و توانای پێویستی هەبێت بۆ ئەو وەزیفەیەی بۆی کاندید دەکرێت بۆ پلە بەرز کردنەوە.
د. سەلماندنی تواناکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی ئەو وەزیفەیەی کە نیاز وایە پلەکەی بۆی بەرز بکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکی راستەوخۆ و پەسند کردنی سەرۆکی باڵا.
جێی ئاماژەیە فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر لە 10 ساڵە پلە بەرزکردنەوەیان راگیراوە و ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی شارستانی سوودمەند دەبن و مافی پەلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەگەرێتەوە.