دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مێروولە “دزەکان” سزای تووند دەدرێن

هەرێم نیوز
ئەو دوو گەنجە بەلجیكییەی كە مانگی رابردوو هەوڵیاندابوو 5 هەزار مێروولە لە ئەفریقیاوە ببەنەوە وڵاتەكەیان، لەلایەن دادگاوە سزایەكی توندیان بەسەردا سەپێنرا.

 سەرەتای مانگی رابردوو دوو گەنجی تەمەن 19 ساڵی بەلجیكی لە فڕۆكەخانەی كینیا دەستگیركران كە 5 هەزار مێروولەیان لەنێو شووشە هەڵگرتبوو و دەیانویست بیبەنەوە وڵاتەكەیان.

دادگای كینیا هەردوو گەنجەكەی بەوە تۆمەتبار كرد كە هەوڵیانداوە بازرگانی بەو مێروولانە بكەن و لە بازاڕدا بیانفرۆشنەوە، بەڵام گەنجەكان تۆمەتەكەیان رەتكردەوە و جەختیان كردەوە كە ئەم كارەیان بۆ بازرگانی نەبووە و بەڵكو تەنیا خوو و ئارەزوویەكی تایبەتی خۆیان بووە.

دادگای كینیا متمانەی بە قسەكانی هەردوو گەنجەكە نەكردووە و سزایەكی توندی بەسەردا سەپاندوون كە ئەویش بریتییە لە: پێبژاردن بە بڕی 7 هەزار و 700 دۆلاری ئەمەریكی، یاخود زیندانی بۆ ماوەی یەك ساڵ.

ئەو مێروولانەی دوو گەنجەكە هەوڵی كۆكردنەوەیان دابوو جۆرێكە لە مێروولە دەگمەنەكان و نیشتمانە سەرەكییەكەی رۆژهەڵاتی ئەفریقیایە، ناوە زانستییەكەی (Pogonomyrmex barbatus)ـە و رەنگی سوور و قەبارە گەورەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP