هەرێم نیوز
پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق مووچەیەک دەنێرن هەرجارە و بە بەهانەیەک دوای دەخەن، بەجۆرێک جارێک بەهۆی سەفەری کەسێکیانەوە"
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێستا ئێمە ئەوەندەمان کردەوە بۆ بەغدا، هەتا ئەوانەی دژی حکومەتن لە بابەتی دواکەوتنی مووچە شەرم دەکەن لەوەی بڵێن حکومەت خەتابارە".
گووتی: "ئیمە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر ئەوە ڕێکنەکەوتوین کە ئەوان مووچەمان بۆ بنێرن، لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرن".
ئەوەشی خستەڕوو: "حکومەتی عێراق بە پێچەوانەی دەستوور غەدریان لە حکومەتی کوردستان کردووە، لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق".
ئاشکراشیکرد: "ئێستا حکومەتی عێراق مووچەیەک دەنێرن هەرجارە و بە بەهانەیەک دوای دەخەن بە جۆرێک جارێک کەسێک نەخۆشەو جارێک کەسێک لە سەفەرە".
ڕوونیشیکردەوە: "هیچ هۆکارێک نیە بەربەست بۆ دواکەوتنی مووچە دروست بکرێت، و لەکاتێکدا دادگای فیدراڵی زۆر بە ڕوونی گوتوویەتی نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابکەوێت".