هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بکات.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە پێش ئەوەی ئەبوزەبی بەجێبهێڵێت دوای گەشتێکی چوار ڕۆژە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا، ترەمپ ڕایگەیاند: "ئێران دەیەوێت بازرگانیمان لەگەڵ بکات، باشە؟" ئەگەر باوەڕم پێ بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد:" من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەمەدا نییە. من بازرگانی بەکاردەهێنم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاشتی".
وتیشی: بەڵام من بە ئێرانم وتووە کە ئەگەر ڕێککەوتنێک بکەین، ئەوا بەڕاستی دەبێتە مایەی دڵخۆشیی ئێوە.