هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، ڕایگەیاند: قەدەغەی هاوردەکردنی کاڵەک لە مانگی شەشەوە دەست پێ دەکات."
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، ئاشکرایکرد، کاڵەک یاخود "گندۆرە" لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا دێتە بازاڕەکانەوە، لە سەرەتای مانگی شەش واتە 1ـی حوزیران بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنی قەدەغە دەبێت.
دەشڵێت: لە ١٥ی ئایارەوە هاوردەکردنی شووتی لە وڵاتانی دراوسێوە قەدەغە کراوە، هەرچەندە بەرهەمی ناوخۆیی وەکو پێویست نییە، ئەوەی هەیە زیاتر لە شارەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراقە، چونکە بەرهەمی ناوخۆیی خۆمان بەتەواوی هێشتا ماوە پێبگات، ڕەنگە ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە بەرهەمی خۆمان پێبگات ئەوکاتە ڕێگە نادەین هیچ بەربوومێکی دەرەکی بێتە ناو هەرێمی کوردستان، تەنیا بەرهەمی خۆمان بە بازاڕ دەکرێت