هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هەردوولا "خۆشحاڵیی خۆیان بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەربڕی."
ئەمڕۆ يه‌كشەممە 18-05-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆكکۆماری ئێران كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه."
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە "سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێز له‌يه‌كگرتن دووپات كرده‌وه،" هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خرانه به‌ر باس.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس "خۆشحاڵ"ی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان دەربڕی و دەڵێت، "جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد، هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش."
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" چووەتە ئەو وڵاتە، لە پانێلێکی تایبەتدا لە کۆڕبەندەکە قسەی کرد و باسی لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ناوچەکە کرد؛ لەنێویاندا پەیوەندیی "مێژوویی" نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەوبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، ئەم پەیوەندییانە رۆژ دوای رۆژ گەشە دەکەن." وتیشی، "ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دا."
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
لە ساڵی رابردووەوە نێچیرڤان بارزانی چەندین جار سەردانی ئێرانی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەهێزیی پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.