دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا داوا لە شەرع دەکات کورد بەشداری لە حکومەتی سوریا بکات

هەرێم نیوز

مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕیگەیاند: ئەحمەد شەرع زۆر نەرم بووە، لیستێكی تایبەت بە داواكارییەكانمان رادەستكردووە كە ئەنجامیبدات، بە تایبەت پاراستی كەمینەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كریستیان و كوردو دروزو عەلەوی.

دەشڵێت، پێمان راگەیاندووە، تەنها پاراستنیانمان ناوێت، بەڵكو دەمانەوێت بەشداری لە حكومەتدا بكەن، دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی توانای حكومڕاكرنی سوریای هەیە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندی هەموو كەمینەكانی تیادابێت.

وتیشی، لیستێكی تری داواكاریشمان هەیە كە لێرەدا ئاماژەی پێناكەم، پێموایە شەرع تێدەگات لەوە كە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ سوریا بە ئەنجامدانی جەنگ نابێت لەگەڵ دراوسێكانی، لەگەڵ وڵاتانی وەك لوبنان و ئیسرائیل و هەر وڵاتێكی تر، هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ شەرع و دەسەڵاتی كاتی، رێگای ئاشتیە و پێموایە لەوە تێدەگات.

ئەمریکا پێشتریش چەندینجار جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. ڕاشیگەیاند کە دەیەوێت سزاکانی سەر سوریا هەڵگرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ کرانەوەی حکومەتی نوێی سوریا بەڕووی جیهاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP