دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: ئەمریکا ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت بۆیە دانوستانمان لەگەڵ دەکات

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەمریکایە بۆیە دانوستانمان لەگەڵ دەکات چونکە لە ڕووی سەربازییەوە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆیان بەسەر ئێمەدا نییە.

ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا وتی، دانوستکاران، جا ئەوانەی پێشتر لەگەڵ گروپی 5+1 بوون یان ئێستا لەگەڵ ئەمریکا، پێویستیان بە چوونە ناو دانوستان نەدەبوو ئەگەر بیانتوانیبا لەڕووی سەربازییەوە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان لەناوببەن.

وتیشی، بۆچی دانوستان دەکەن؟ چونکە لە ڕووی سەربازییەوە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆیان نییە. ئاماژەی بەوەش کرد: توانای بەرگری و مووشەکەکانی ئێران هێز و دەسەڵات بە دانوستانکار دەبەخشێت.

جەختی لەوەش کردەوە: پیشەسازی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم مافی گەلەکەمانە، ئێمەش پاشەکشەی لێ ناکەین، نە لە میدیا و نە لە دانوستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندینجار جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دانوستانەکان سەرنەگرێت، ئەوا بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران دەگرنەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP