هەرێم نیوز
سەرۆك كۆماری ئێران لە كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كورستانەوە ڕایگەیاند، ئەوان بەدوای ئاشتییەوەن نەك جەنگ، چ لەناوخۆی وڵات و چ لەگەڵ دراوسێكانیان دەیانەوێت بە ئاشتی و ئارامی بژین، بەڵام ئەوە ئەمریكایە كە دەیەوێت جەنگ دروست بكات و پشتیوانی ئیسرائیل دەكات بۆ خوێنڕشتن لە ناوچەكە.
مەسعود پزیشكیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانەی وتارێكدا بۆ خەڵكی كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، "کاتێک لەگەڵ ئێوەم، هەست بە بارگرانییەکی قورسی بەرپرسیارێتی دەکەم، زیاتر قەرزاری ئێوەم و بەڵێنتان پێدەدەم کە بە ڕاستگۆیی و لە دڵەوە هەمو شتێك بۆ ئێرانەکەمان دەكەم".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە ئیسرائیلە كە ئاسایشی ناوچەكەی تێداوە و ئەمریکا بە هەمو هێزی خۆی بەرگری لێدەکات، ئەوە ئیسرائیلە كە ناوچەكە كردوەتە گۆمی خوێن. ئەوان 47 ساڵە ئێران سزا دەدەن و هەمو ڕێگاکانیان داخستوە.
سەرۆكی ئێران باسی لەوەشكرد، ئەوان بەدوای ئاشتی و ئارامیەوەن، لەگەڵ خاک و دراوسێکانیان یەک ڕەگ و بناغەن، ئەوان پەیمانی برایەتیان هەیە لەگەڵ هەمو وڵاتانی دراوسێ، تورکیا، عێراق، كوردستان ئەفغانستان، پاکستان، ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، عومان، بەحرەین، میرنشینەکان، کوێت، سعودیە، چونکە هەزاران ساڵە لەو ناوچەیەدا دەژین.
ئەوەشیخستەڕو، "ئەوان پێیانوابو دەتوانن بە تیرۆرکردنی زاناکانمان شكستمان پێدەهێنن، بەڵام لە خەوندان. بە تیرۆریست ناومان دەبەن، بەڵام ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا و ئەوروپا، 60 هەزار کەسی بێتاوانی كوشتوە، ڕێگەكەی دەستگەیشتن بە ئاو و نان و دەرمان بڕیوە، دواتر باسی ئاشتی و ئارامی دەکەن