دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئێران 'جۆرێک' بە مەرجەکانی ئێمە ڕازی بووە

هەرێم نیوز 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە لە سێیەم ڕۆژی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی قەتەری کرد، سەبارەت بە دانوستانەکانی واشنتۆن لەگەڵ تاران ڕایگەیاند، "ئێران بەجۆرێک ڕازی بووە بە مەرجەکانی ئێمە".

ترەمپ وتیشی: ئێمه زۆر نزیک بووین لە گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و "گفتوگۆکان زۆر به جیددی پێشکەوتوو دەکەن".

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە ئێران زۆر سوپاسگوزاری ئەمیری قەتەر بێت، چونکە ئەوانی دیکە بە پێچەوانەی قەتەر پێیان خۆشە ئێمە هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران ئەنجام بدەین.

ئەم لێدوانانەی ترامپ لە کاتێکدایە، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێران ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی ڕایگەیاند کە تاران ئامادەیە یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو ڕابگرێت و کۆگای یۆرانیۆمەکەی ڕادەست بکات ئەگەر ئەمریکا دەستبەجێ هەموو سزاکان هەڵبگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP