هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەبوزەبی ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی پرسێک بووینەتەوە بە ناوی ئێران، کە بڕیارە چارەسەری بکەین. بەهەر شێوەیەک بێت، ئەم کێشەیە لەسەدا سەد چارەسەر دەکەین.
ترامپ وتی: ڕەنگە بە ڕێگەیەکی باش بکرێت، ئەگەریش بەو ڕێگەیە نەکرا، ئەوا بۆ ئەوان باش نابێت.
ترەمپ پێشتریش جەختی کردبووەوە، کە یان بەڕێگەی دانوستان لەگەڵ ئێران ڕێکدەکەون، یاخود ڕێگەی هێرشی سەربازی دژ بەو وڵاتە دەگرنەبەر و کە ئەمەش لە بەرژەوەندییان نابێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیمارات لە ئاستێکی بەرزدایە و وتی: پێشکەوتنی گەورەمان لەگەڵ ئیمارات بەدەستهێناوە و بە بڕی 1.4 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات و قەتەر و سعودیە بۆی زۆر گرنگن، بەتایبەت بەهۆی پەیوەندی "تاکەکەسییەوە."
ترەمپ لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە "ئێمە لەسەر ڕێڕەوی وەبەرهێنانی 12 بۆ 14 ترلیۆن دۆلارین، کە بەشێکی ڕاگەیەندراوە و هەندێکیشیان بەم زووانە ڕادەگەیەنرێن".