هەرێم نیوز
هادی مەتەر، ئەو کەسەی لە ساڵی 2022دا بەچەقۆ هێرشی کردە سەر سەلمان ڕوشدی نووسەری بەریتانی-ئەمریکی، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لەگەڵ پێنج ساڵ چاودێری دوای ئازادکردنی.
هەروەها هادی مەتەر بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک کە لەگەڵ سەلمان ڕوشدی بوو، حوکمی حەوت ساڵ زیندانی و سێ ساڵ چاودێری دوای ئازادکردنی بەسەردا سەپێندرا.
داواکاری گشتی ناوچەی چاتۆکوا لە ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو دوو سزایە لە یەک کاتدا جێبەجێبکرێت.
هادی مەتەر، پیاوێکی تەمەن 27 ساڵ کە لە ئەمریکا گەورە بووە، دوای زیاتر لە 30 ساڵ لە دەرکردنی فەتوای کوشتنی سەلمان ڕوشدی کە ڕوحوڵڵا خومەینی بەهۆی نووسینی ڕۆمانی ئایەتەکانی شەیتانی دەریکردبوو، ئەو هێرشە کوشندەیەی ئەنجامدا.