هەرێم نیوز
لەگەڵ شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەیان عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری حوسییەکان لەناو دەبات.
کاتز وتیشی: "ئێمە هەروەک چۆن یەحیا سنوار لە غەززە، حەسەن نەسروڵڵا لە بەیروت و ئیسماعیل هەنیە لە تاران، سەرکردەی حوسییەکان، عەبدولمەلیک ئەلحوسیش لەناودەبەین".
کاتز ڕایگەیاند کە گورزی قورس لە پێگەکانی حوسییەکان دراوە و وتی: ئەگەر حوسییەکان بەردەوام بن لە هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، ئەوا گورزی سەختیان پێدەگات.
کەناڵی کان لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە کە ئامانجی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی گەمارۆی دەریایی حوسییەکان بووە.