دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەرێم نیوز

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەبوزەبی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە کەمبوونەوەی ئامادەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ڕابردوودا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەنەبوو، بەڵام ئێستا دەگەڕێینەوە و پێگەی خۆمان نوێدەکەینەوە.

هاوکات لەبارەی جەنگی غەززەشەوە وتی، خەڵکێکی زۆر لە غەززە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و چارەسەر بۆ ئەوە دەدۆزینەوە. ئێمە بیر لە دۆخی غەززە دەکەینەوە و چارەسەری دەکەین. "چارەسەرێک بۆ دۆخی غەززە و برسێتی لەوێ دەدۆزینەوە".

ترەمپ هەروەها جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا کردەوە و ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ململانێکانی ئۆکرانیا بهێنرێت. لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جێگەی شەرمەزارییە کە خەڵک لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا دەکوژرێن. "دەبێت ئەم شەڕە بوەستێنین".

لە چەند ڕۆژی پێشوودا دۆناڵد ترەمپ سەردانی وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی کرد و بەبەهای چەند تریلیۆن دۆلار ڕێککەوتن و گرێبەستی لەگەڵ سعودیە و قەتەر و ئیمارات کرد و هاوکاتیش ڕایگەیاند سزاکانی سەر وڵاتی سوریا هەڵدەگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP