دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر چەند مانگی دیکە تەواو دەبێت

هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر بە کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا ئاو دەگاتە خەڵکی هەولێر.

  لەبارەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: لە چەند مانگی داهاتوودا ئاو دەگاتە خەڵکی هەولێر کە ئێستا زیاتر لە سەدا 70ـی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە و یەکێک لە پرۆژە هەرە ستراتیژییەکانیر ئاستی هەرێم و هەموو عێراقە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا کە چەند مانگێکی دیکە تەواو دەبێت و ئاو دەگاتە هاووڵاتییانی شاری هەولێر, دەشڵێت: پرۆژەکە بەلای پرۆژەی نیشتەجێبوونی پاڤیلۆن تێپەڕ نابێت، چونکە ئاراستەی تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاوەکە، بەلایەکی دیکەدا دەڕوات.

باسی لەوەشکرد،   پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لەماوەی کاتژمێرێکدا توانای دابینکردنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە کاتێکدا بە پرۆژەکانی ئاوی ئیفراز یەک، ئیفراز دوو، ئیفراز سێ و پرۆژەی ئاوی قەندیل و پرۆژەکانی دیکەش بە تێکڕا.


ئەوەشی خستەڕوو، توانایان هەیە 10 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکەن، بەمەش تەنها پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 20 مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا دابین دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP