هەرێم نیوز
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری بەسەر جلوبەرگی قوتابخانەکاندا دێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی كردووه، شێوازی جلوبه‌رگی نوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
باخچه‌ی ساوایان، كچ كراسی په‌مه‌یی له‌گه‌ڵ پانتۆڵ یان ته‌نوره‌ی ره‌ساسی، كوڕ كراسی شین له‌گه‌ڵ پانتۆڵی ره‌ساسی.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پۆلی یه‌ك تا شه‌ش كچ ته‌نووره یان پانتۆڵی ره‌ساسی و قه‌میسی سپی، كوڕ پانتۆڵی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ قه‌میسی سپی له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە، قوتابیانی پۆله‌كانی 7 و 8 و 9 كچ ته‌نوره یان پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی، كوڕ پانتۆڵی نیلی له‌گه‌ڵ كراسی سپی.
هاوکات، قوتابیانی پۆلی 10 و 11 و 12ش كچ ته‌نوره‌ی یان پانتۆڵی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی، كوڕ پانتۆڵی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی.