هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی گۆڕینی جۆر و بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت: وەك خۆیان دەمێننەوە و ناگۆڕێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە ئەم مانگە هیچ گۆڕانێك لە جۆر و بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا لە دابەشكردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵین و بۆ مانگی داهاتوو هیچ گۆڕانێك لە جۆر و بڕی بەشەخۆراك ناكرێت.
وتیشی، “هەر كەسێك بڕی سێ كیلۆ برنج و یەك لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، نیو كیلۆ نیسك، 250 گرام لەتكەنۆك و 250 گرام نۆك و كیلۆیەك شەكری پێدەدرێت”.