هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی درایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەمی تەمویلی مووچەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە هەرێم دەستیپیکرد، و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی پێنج و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا بنێردرێت بۆئەوەی پێش هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان بەغدا پارە بنێرێت و مووچەخۆران لە هەرێم مووچە وەربگرن.