هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێبینییەكان لەسەر (هەژماری من) یەكلابونەتەوەو پرۆژەكە دەستبەكار دەبێت، دەشڵێت، پرۆژەی روناكی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كەمەدەرامەت دەبێت، بەراورد بە نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ كاك هۆشیار زێباری باسی ئەوەمان كرد لەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیی ئەنجام بدەینەوە؛ تاوەكو نزیكتر بكەوینەوە لە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆشبەختانە هەموو ئەو تێبینیانەی لەسەر (هەژماری من) هەبوون، یەكلابوونەتەوە، بۆیە پرۆژەكە دەستبەكاردەبێت.
دەشڵێت، پرۆژەی روناكی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كەمەدەرامەت دەبێت، بەراورد بە نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان.
قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، رێككەوتووین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەك لیستمان نەبێت و هەریەكەو بە لیستی خۆی بەشدار بێت، تەنانەت لە كەركوكیش.