دواین هەواڵ

جیهان‌

 23/05/2025

لە ئەڵمانیا ژنێک بە چەقۆ 12 کەسی بریندارکردووە

هەرێم نیوز

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەقۆ لەلایەن ژنێکەوە لە وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری هامبۆرگ، لانیکەم 12 کەس برینداربوون.

ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕوویداوە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پۆلیس بەردەوامە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس بە سەختی برینداربوون و شەش کەسیش بە سووکی بریندار بوون.

ژنە هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە و بەشێک لە بریندارەکان لەناو شەمەندەفەرەکەدا چارەسەریان بۆ کراوە.

میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لە دەوروبەری وێستگەی ناوەندی هامبۆرگ بە تەواوی وەستاون.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە پاڵنەری هێرشبەرەکە دەکەن و بەم نزیکانە زانیاری زیاتر بڵاودەکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP