هەرێم نیوز
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رۆژی 7ی حوزه‌یرانی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: "سبه‌ی چوارشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی زی ئه‌لقه‌عده‌یه و رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ئایار یه‌كه‌م رۆژی مانگی زی ئه‌لحیجه‌ی ساڵی 1446ی كۆچی-یه".
باسی لەوەشکرد: "به‌وپێیه‌ش رۆژی شه‌ممه 7ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌كانی بینینی مانگی سعودیە ڕایگەیاند، رۆژی هه‌ینی 6ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت