دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

چارەسەری ماندوێتی بێتاقەتیت بکە ...!!

هەرێم نیوز

١. خواردن یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان، نان خواردن لە کاتی بێ تاقەتی و ماندوییەتیدا رێگەیەکی باشە بۆ ئەوەی وزەت بە درێژایی رۆژ بەردەوام بێت، بۆ نموونە هەر سێ بۆ چوار کاتژمێر جارێک ژەمە ئاساییەکان و خواردنی کەم و تەندروست بخۆیت، نەک کەمتر ژەمێکی گەورە بخۆیت.

٢.زیاتر بجوڵێ، وەرزشکردن لە راستیدا بەشێوەی بەردەوام وا دەکات کەمتر هەست بە ماندوییەتی بکەیت، بۆیە وزەی زیاترت دەست دەکەوێت، تەنانەت پیاسەیەکی ١٥ خولەکی دەتوانێت وزەت پێبدات.

٣. کێشت داببەزێنە بۆ بەدەستهێنانی وزە ئەگەر جەستەت کێشی زیادە، هەروەها کێشی زیادە فشاری زیاتر دەخاتە سەر دڵت، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوونت، بۆیە کێشت داببەزێنە و هەست بە وزەی زۆر زیاتر دەکەیت.
٤. بە باشی بخەوە، زۆر کەس ئەو خەوتنە بەسوودە بەدەست ناهێنن کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ بە ئاگا بمێننەوە، بۆیە کاتەکانی خەوتنت بە باشی و بە رێکی دابنێ.

٥.خواردنەوەی ئاو لە بیر مەکە، چونکە لە کاتی وشکبوونەوەشدا هەست بەو ماندووییەتییە دەکەیت، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئاو خواردنەوەی رۆژانەت بیت.
تەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP