هەرێم نیوز
فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سیروان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانیان بەسەرچووە، هیچ کێشەیەک دروست ناکات دەتوانن بەو کارتە فۆرمەکە پڕبکەنەوە.
فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سیروان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند، ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانیان بەسەرچووە، هیچ کێشەیەک دروست ناکات دەتوانن بەو کارتە فۆرمەکە پڕبکەنەوە پێویست ناکات لەم کاتانەدا کە داواکاریەکی زۆر هەیە بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی کارتەکانیان تازە بکەنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کاتێک کارتەکانتان بە دەست نەگەشتەوە یان لە بەر هەر هۆکارێک نەتانتوانی لە کاتی خۆی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵەکانتان دەربهێنن.
باسی لەوەشکرد، بەپێی ڕێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک دەتوانن خزمەتگوزاری سڕینەوەی تازەکردنەوە (حجب تحدیث ) هەڵبژێرن. لەکاتی کارا بونەوە تازەکردنەوە ئەوکات تۆماری بکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، منداڵی تازە لە دایکبوو ئەگەر پێویستیتان بە کارتی منداڵەکە نییە لە ئێستادا، باشتر وایە دەرهێنانی کارتیان بۆ دوابخەن بۆ ئەوکاتەی بارودۆخی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.