هەرێم نیوز
فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئێرانی بۆیان دەرکەوتووە، کە تۆڕە ئەندامانی مۆساد سیمکارتی پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە وەک ڕێگایەک بەکاردەهێنن بۆ پلاندانان و پشتیوانی و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی کوشتن لەناوخۆی ئێراندا، وەکو کەڵک لێوەرگرتنی بۆ ڕێنماییکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
دەڵێت دەرکەوتووە لە کاتی پچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە، ئاماری کوژرانی فەرماندە و زانا ئەتۆمییەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو تا 85 لەسەد کەمی کردووە، بەڵام هەرکاتێک ئینتەرنێت کرابێتەوە چالاکییەکانی ئیسرائیل دەستیپێکردووەتەوە.
پێشتر حکومەتی هۆشداری دابوو لەوەی بەرپرسان خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت.
میدیای ئێرانی دەڵێت هەرچەندە ئەم سنووردارکردنە کاتیانەی ئینتەرنێت ئاڵنگاری بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، بەڵام بەرپرسانی حکومەت پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو ڕێوشوێنە ڕێکارێکی پێویست و کاتی بووە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان. "بەڵێنیان داوە هەر کە بارودۆخەکە سەقامگیر بوو، ئینتەرنێت بگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی خۆی".