دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سۆران عومەر: سوودانی ناوێرێت بە تەنها بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات

هەرێم نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق لیستی هەیە دەترسێت لەوەی بەبێ گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێم بدات".

 سۆران عومەر٬ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: "دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدای بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە٬ چاوەرێ دەکرێت سوودانی لەگەڵ سەرکردە شیعەکان کۆببێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات".

باسی لەوەشکرد: "سوودانی لیستی سەربەخۆی هەیە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ـی ئەمساڵ٬ ناوێرێت و دەترسێت بەبێ گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکردە شیعەکان بڕیاری کۆتایی بدات و واژۆی ناردنی مووچە بکات٬ پێشبینی ناکریت کە ئایا سەرکردە شیعەکان وەڵامیان بۆ سوودانی چی دەبێت".

لەبارەی خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: "خاڵی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ئەو 120 هەزار بەرمیل نەوتەیە کە هەرێمی کوردستان بۆ خەرجی ناوخۆ پێویستییەتی".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP