هەرێم نیوز
ئەمشەو لە هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانمان، ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 21:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.